مانگی ڕابردوو سێیەم گەرمترین مانگی تەممووز بوو لەسەر زەوی

زانایان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، ڕایانگەیاند، مانگی تەممووزی ڕابردوو سێیەم گەرمترین مانگە بووە لەسەر زەوی لە سەرەتای دەستپێکردنی ژمارەی پێوانەییەکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا، تێکڕای پلەی گەرمی هەوای سەرزەوی جیهانی لە مانگی تەممووزدا گەیشتووەتە 16.68 پلەی سیلیسی، کە 0.45 پلەی سیلیسیزیاترە لە تێکڕای پلەی گەرمی هەمان مانگ لە ماوەی ساڵانی 1991-2020.

کارلۆ بوۆنتێمپۆ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس دەڵێت: دوایین زنجیرەی تۆمارکردنی پلەی گەرمی جیهانی بۆ ئێستا کۆتایی هاتووە. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە گۆڕانی کەشوهەوا وەستابێت. ئێمە هێشتا کاریگەرییەکانی لە دیاردەکانی وەک گەرمای زۆر و لافاوی کارەساتباردا دەبینین کە مانگی تەممووز بوونی هەبووە بەڕێژەیەکی زۆر."

لە کاتێکدا مانگی تەممووزی 2025 پلەی گەرمی تۆمارکراوی مانگی تەممووزی 2023 و 2024 تێپەڕاند، بەڵام تێکڕای پلەی گەرمی ڕووی جیهانی لەو ماوەیەدا هێشتا 1.25 پلەی سیلیسی گەرمتر بوو لە ئاستی پێش پیشەسازی (1850-1900)، کاتێک دەردانی سووتەمەنی بەردینی زیاد بوو بەهۆی چالاکیی پیشەسازییەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ئابی 2024 تا تەممووزی 2025، 1.53 پلەی سیلیسی گەرمتر بووە لە ئاستی پێش پیشەسازی، ئەمەش 1.5 پلەی سیلیسی تێپەڕاندووە، کە لە ڕێککەوتنی پاریس 2016 دانراوە، ئامانجی ڕێگریکردن لە گەرمبوونی جیهانە.

هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوا زانایان دەیگەڕێننەوە بۆ دەردانی گازە لەلایەن کارگەکان و سووتەمەنی مرۆڤەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment