خه‌سرۆ گۆران تێڕوانینی پارتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌خاته روو
"پێمان باشبووە له ھەڵبژاردن عێراق بكرێتە یەك بازنه"
K24- به‌غدا:
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەرباری ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: لەگەڵ فرە بازنەیی نین و پێمان باشبووە له ھەڵبژاردن عێراق بكرێتە یەك بازنه.
گوتیشی: زۆربەی لایەنەكان پێیان باشە عێراق فره بازنه بێت نەك ھەر پارێزگایەك بازنەیەك بێت بۆ ھەڵبژاردن، بەڵام دیار نییە كە ئایا ئەم پێشنیازە سەردەكەوێت یان نا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ دانیشتنی 10ی مانگی داهاتووی دواخست.
H.B