دایکانی ئاشتی: خوێن بە خوێن پاک ناکرێتەوە
دایکانی ئاشتی دەڵێن: کەس بە کوشتن و مردن سەرنەکەوتووە، خوێن بەخوێن پاک نەکراوەتەوە، بەڵکو خوێن بە ئاشتی و یەکێتی وەستاوە، هواخوازین دڵی دایکانی ئاشتی بە ڕێککەوتنی ئاشتی و وەستانی خوێن ڕشتن خۆش ببێت.
پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، لە دیاربەکری باکووری کوردستان، دایکانی ئاشتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست و تێیدا داوایان لە لە تورکیا و وڵاتان کرد، ڕۆڵێک بگێڕن لە وەستاندنی ڕشتنی خوێن، گوتیان: نابێت دەستی ڕۆڵەکانمان بگرین و بەرەو مردن بیانبەین.
دایکانی ئاشتی دەڵێن: گیانی منداڵانی کورد و تورک وەک یەکە، پێویستە هەردوولامان بەیەکەوە بە ئاشتی بژین لە تورکیا، گوتیان: لە خاکی ئێمە کە ئاوەکەی زێڕ و زیوە، دەخوازین لەسەر خاک و ئاوی خۆمان بژین.
دایکانی ئاشتی هیوایان خواست پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربکەوێت، گوتیان: هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆسەی ئاشتی دەکەین، دەخوازین کورد و تورک بەیەکەوە بژین، دەوڵەتی تورکیا داوای دیداری ئێمە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبەرچاوبگرێت.