تووشبووێكی كۆرۆنا لە رانیە بەھۆی سترێسی و نەجوڵان تووشی خوێن مەین دەبێت

نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

K24 - رانیە

ستافێکی پزیشکی لە سەنتەری کۆرۆنای رانیه، نەشتەرگەری کردنەوەی شاخوێنبەری قاچ بۆ نەخۆشێک ئەنجام دەدەن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێن لەقاچەکانیدا مەیی بوو.

دکتۆر رەوەند عەبدولڕەحمان، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری سنگ و بۆرییەکانی خوێن بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 4ی بەرەبەیان ئەمڕۆ لەناو سەنتەری کۆرۆنا نەشتەرگەریەکەمان ئەنجامدا. نەشتەرگەری کردنەوەی شاخوێنبەری قاچمان بۆ کرد، بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی سترێس و نەجۆڵان ئەو گرفتەیان بۆ دروست دەبێ و خوێن لەجەستەیان دەمەیێت و توند دەبێتەوە کە زۆرجار دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان.