بزوتنەوەی گۆڕان راگه‌یه‌نراوێك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك فراكسیۆنی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
(گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عه‌بدوڵڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران

K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا روونی ده‌كاته‌وه، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به ئاماده‌بوونی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌كه بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردراون.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه له ده‌ستووری رێكخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌كه، له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌گه‌ر پیاو و ژنێك ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانیان یه‌كسان بوو، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ژنه‌كه ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، هه‌ریه‌كه له گوڵستان سه‌عید و دابان محه‌مه‌د، هه‌ر یه‌كه‌و 6 ده‌نگیان هێناوه، بۆیه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گوڵستان سه‌عید بووه و به سه‌رۆكی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
"کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، 21/9/2020 بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد‌و، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
27ی 9ی 2020"