ئه‌مه‌ریكا بیر له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له عێراق ده‌كاته‌وه
تاوتوێی داخستنی یه‌كجاری باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق، واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی یه‌كجاری باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كات، كه ده‌گوترێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی لێدانی گورزێكی كوشنده له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی، كه به هاوپه‌یمانێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا ناوده‌برێت.
له راپۆرتێكدا ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی "أ ف پ" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ماوه‌یه‌كی دروور و درێژه عێراق كه‌وتووه‌ته نێوان دوو جه‌مسه‌ری ئێرانی ئه‌مه‌ریكی، به‌و هۆیه‌شه‌وه له ساڵی 2018ـه‌وه له‌به‌ر فشاره سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و رووی ئێران، عێراق كه‌وتووه‌ته دۆخێك كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێ نابات.
ئاژانسه فه‌ره‌نسییه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی عێراق و بیانی گواستییه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشدارییه‌كی توندی داوه‌ته عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، واشنتن هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئه‌منی و دادییه‌كانی عێراق هه‌نگاو له دژی ئه‌و هێرشانه نه‌نێن كه نێرده و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وا بڕیاری جێگره‌وه‌یان هه‌یه بۆ به‌رده‌وامینه‌دان به‌و دۆخه".
پێشتریش میدیا عێراقی و بیانییه‌كان رایانگه‌یاندبوو، پۆ‌مپێیۆ به سه‌رۆك كۆماری عێراقی راگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا به یه‌كجاری داده‌خه‌ن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، "واشنتن نه‌ك ته‌نیا له‌وه نیگه‌رانه كه به‌رامبه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵكو زۆر زۆر تووڕه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری نوێ ده‌گرێته به‌ر"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی به یه‌كجاری له به‌غدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستاش سه‌دان دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا هه‌ن و نزیكه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازیشی له 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه.
له ساڵی 2019ـه‌وه، ئه‌و پێگانه به ده‌یان بۆمب و مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له عێراقییه‌كانیش گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت حزبوڵڵای عێراقی.
به گوته‌ی به‌رپرسێكی عێراقی كه قسه‌ی بۆ فرانس پرێس كردووه، تا ئێستاش واشنتن دوو جار وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵڵای عێراقیی داوه‌ته‌وه و پێشتریش هه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان زیانی گیانی به‌دوای خۆیاندا بهێنن، ئه‌وا له بۆردومانكردنی زیاتر له 120 پێگه‌ی دیكه‌ی چه‌كداران سڵ ناكه‌نه‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن له مانگی ئابی ئه‌مساڵ، به‌رپرسێكی باڵای عێراقی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، "لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی به كازمییان راگه‌یاندووه، كه واشنتن مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران رازی نییه".
پێشتریش به‌رپرسێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، "ئه‌و گروپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و به‌رده‌وام باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا به مووشه‌ك ده‌كه‌نه ئامانج، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئێمه نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌یه".
H.B