جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان هه‌ڵگیرسا و توركیاش گروپه چه‌كداره‌كانی سووریا بۆ جه‌نگ ده‌گوازێته‌وه
یه‌كه‌م كاروانی گروپه چه‌كداره‌كانی سووریای سه‌ر به توركیا گوازرانه‌وه سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، توركیا یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سووریای ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی كێشه له‌سه‌ر له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان كرد، كه پشتیوانی له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئازه‌ربایجان له جه‌نگی دژ به ئه‌رمینیا.
روانگه‌ی ناوبراو ئاشكراشیكرد، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و چه‌كدارانه له رێگه‌ی توركیاوه گوازراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی ئازه‌ربایجان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و چه‌كدارانه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه گوازرابوونه‌وه بۆ توركیا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا، ئاشكراشیكرد، "ئێستا كاروانێكی دیكه‌ش ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان بكرێت".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، چالاكوانانی ئه‌رمه‌نی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به گوته‌ی خۆی له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان به زمانی عه‌ره‌بی دروشمی دژ به ئه‌رمینیا ده‌ڵێنه‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێداوه، "ئه‌وان گروپه میلیشیاكانی سووریا‌ن كه فه‌رمان له توركیا وه‌رده‌گرن و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان له دژی ئه‌رمینیا به‌ڕێوه‌ن".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هێڵی ته‌ماسی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ ته‌قێندرایه‌وه و به گوته‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له نێوان هه‌ردوو لادا كوژران و بریندار بوونه.
H.B