عێراق كاره‌با له ئه‌رده‌ن ده‌كڕێت
له 26 مانگی داهاتوودا

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی عێراق و ئه‌رده‌ن، رێككه‌وتن هێڵێكی ته‌زووی كاره‌با له نێوان هه‌ردوو وڵات رابكێشرێت و ئه‌رده‌ن 1000 گێگاوات/ كاتژمێر كاره‌بای ساڵانه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بفرۆشێت به عێراق.
به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان، له قۆناغی دووه‌مدا قه‌باره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه زیاتر ده‌كرێت و ئه‌رده‌ن ته‌زووی زیاتری كاره‌با به عێراق ده‌فرۆشێت.
دوای ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی بگۆڕی "الریشة" له ئه‌رده‌ن ته‌واو ده‌كرێت و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بۆ وێستگه‌ی بگۆڕی قائیم له عێراق به درێژایی 300 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت، ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه.
بڕیاره له دوای واژووكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه، له ماوه‌ی 26 مانگدا ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت.