پلەی گەرما لە بەسرە نیوەی کوڵانی تێپەڕاند

دەستەی کەشناسی عێراقی ڕایدەگەیەنێت: پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی عێراق بە تێکڕا بەرزدەبنەوە و نزیک دەبنەوە لە پلەی کوڵان.

ڕۆژی یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، دەستەی کەشناسی عێراقی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، دەڵێت: ئێستا پلەی گەرما لە بەسڕە نیوەی کوڵانی تێپەڕاندووە و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش پلەکانی گەرما لە نێوان 48 بۆ 52.6 پلەی سیلیزیدایە.

دەستەی کەشناسی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر ئاستی عێراق، پارێزگای بەسڕە بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کردووە کە 52.6 پلەی سیلیزیە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، دەستەکە ڕاشیگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستانیش، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند:ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان ئەمڕۆ تۆمارکراوە کە 47 پلەی سیلیزی بووە،  نزمترینیشی لە حاجی ئۆمەران بووە کە 34 پلەی سیلیزی بووە.

کەشووهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و بەیانی بەمجۆرەن:

هەولێر:  44 پلەی سیلیزی . 

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی.

دهۆک:  44  پلەی سیلیزی.

کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی. 

زاخۆ:  44 پلەی سیلیزی.

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی.

سۆران:  43 پلەی سیلیزی.

حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی.

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.