لە هەولێر نزیکەی 17 هەزار سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە

شێڵتەری سەگی بێلانە لە هەولێر
شێڵتەری سەگی بێلانە لە هەولێر

نزیکەی دووساڵ دەبێت شێڵتەری سەگە بێلانەکان کراوەتەوە، لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا 17 هەزار سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە، هەروەها ڕێژەی پەلەماردان و گەستنی سەگ لە 50% کەمبووەتەوە.

حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر، ئێمە نزیکەی دووساڵە لە سەنتەری شاری هەولێر دەستمان بە کۆکردنەوەی ئاژەڵی بێلانە کردووە، خۆشبەختانە ڕێژەیەکی زۆر سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە و هێنراونەتە ناو شێڵتەر.

گوتیشی: پرۆسەکە زۆر ئاڵۆز و سەختە، ڕۆژانە تیمەکانمان پەلامار دەدرێن، هەورەها خەڵکێکی زۆرسکاڵا دەکات بۆ ئەوەی ئەو سەگانە کۆبکرێنەوە، بەڵام خۆشبەختانە لەماوەی ئەو دووساڵە کارێکی زۆر باشمان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەم گەڕەک کە زۆرترین سەگی بێلانەی لێ کۆکراوەتەوە 'هەولێری نوێ'یە، کە نزیکەی حەوت هەزار سەگی بێلانەیە، دووەم گەڕەک ڕۆشنبیرییە دواتر گەڕەکەکانی ژیان و 32ـی پارک دێن، واتە زۆرترین سەگی بێلانە لەو چوار گەرەکەن.

باسی لەوەش کرد، لەبەر بوونی پانتایی و چۆڵەوانی گەڕەکی هەولێری نوێ زۆرترین سەگی بێلانە لەو گەڕەکەن، چونکە بەڕۆژ دێنە چۆڵەوانییەکان، درەنگانی شەویش دەچنەوە ناو کۆڵانی گەڕەکەکان.

لەبارەی نەمانی هێڵی گەرم حەسەن ئیسماعیل گوتی: هێڵی گەرمی ئێمە 24 کاتژمێر کراوەبوو، گلەیی زەرمان بۆ دەهات، جاری واهەبووە یەک کەس 9 پەیوەندی دەکرد، وای لێ هاتبوو لە سلێمانی و دهۆک و زاخۆ پەیوەندیمان بۆ دەهات، ئێمەش تایبەتمەندبوون بەناو شاری هەولێر. بۆیە تیمەکانمان زۆر بێزار بوون.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment