هەڵەبجە.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس بریندار بوون

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە گوندی 'پریس' سەربە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە هەشت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بەهۆی وەرگەڕانی  ئۆتۆمبێلکی جۆری مارسیدس، لە گوندی پریس، سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە شۆفێر و حەوت سەرنشین لەگەڵیدابوون برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە     

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment