واشنتن به گواستنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئینجهرلیكهوه بۆ كریت ئه‌ردۆغان سزا ده‌دات
هه‌موو شته‌كان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ بۆ یۆنان له‌م هه‌فته‌یه ئاشكرا ده‌بن

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی رایگه‌یاند، واشنتن پلانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی "ئینجه‌رلیك"ـی توركییه‌وه بۆ دوورگه‌ی "كریت"ـی یۆنانی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی سزا بدات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشیكرد، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ یۆنان، كه بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی بدات، بژارده‌كانی په‌یوه‌ست به "گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجهرلیكهوه بۆ دوورگه‌ی كریت تاوتوێ ده‌كات"، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنی بوونی سه‌ربازیی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، زۆرێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان، سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی "خه‌ریكه واشنتن به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا چیتر دان به‌خۆیدا ناگرێت".
نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته له رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "تادێت ئه‌ردۆغان زیاتر رێگه به‌خۆی ده‌دات لێدوانی دژ به رۆژئاوا بدات، هه‌روه‌ك له ساڵی رابردووش سیسته‌می به‌رگری دژه‌مووشه‌كی ئێس-400ی رووسیی كڕی، وێڕای به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی هاوپه‌یمانانی ئه‌نقه‌ره له هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا".
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له‌سه‌ر زاری "ئهثاناسیۆس دروگۆس"، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازیی یۆنانی نووسیویه‌تی: "هێشتا دیار نییه ئاخۆ واشنتن ده‌توانێت هه‌موو كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كانی به چه‌كی ئه‌تۆمیشه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجهرلیكهوه بگوازێته‌وه دوورگه‌ی كریت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌دوای بژارده‌ی به‌هێزه‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی گه‌وره، كه بتوانێت له رێگه‌یه‌وه ئه‌ردۆغان تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بكات".
له مانگی ئایاری رابردوو رۆن جۆنسۆن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ كاروباری ئه‌وروپا له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی ئه‌گه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی له بنكه‌ی ئینجهرلیكهوه بۆ ناوچه‌ی "خور سه‌ودا"ی دوورگه‌ی كریت ده‌كات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رۆڵه میحوهریهی بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یگێڕێت.
دروگۆس ئاماژه‌ی به گرنگیی ئه‌و ساته‌شدا، كه تێیدا پۆ‌مپێیۆ سه‌ردانی یۆنان ده‌كات و گوتی: "به له‌به‌رچاوگرتنی پلانه ئاشكراكانی رووسیا و چین بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌وره‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كانی توركیا له لیبیا و چالاكییه ناڕه‌واكانی، به‌تایبه‌ت گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی داهات له ناوچه‌كه، رۆڵێكی گرنگی ستراتیژی به بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له خۆر سه‌ودا ده‌دات".
H.B