کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە

بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە کارەبای تەواوی عێراق پچڕاوە و تاوەکوو ئێستا وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەی نەداوە.
شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا ڕایگەیاند: کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە، سیستەمی کارەبای ناوەڕاست و باشووری عێراق تێکچووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی گواستنەوە.
لەلای خۆیەوە، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک ڕایگەیاند: کارەبای هەموو عێراق بەهۆکارێکی نادیار کوژاوەتەوە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک هەواڵەکەی بۆکوردستان24 پشتڕاستکردەوەو.
هەرەوەها ئاماژەی بەوە داوە، چاککردنەوەی کارەبا لەهەمووعێراقەو بەلایەنی کەمەوە پێنج کاتژمێری پێویستە.
تاوەکوو ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق ڕوونکردنەوەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.