سبه‌ی وه‌زیری وزه‌ی سووریا بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و ئاو سه‌ردانی عێراق ده‌كات

سبه‌ی وه‌زیری وزه‌ی سووریا سه‌ردانی عێراق ده‌كات؛ هاوكات هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاره‌كانی عێراق له دیمه‌شق ده‌ڵێت، له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی هه‌ردوو دۆسیه‌ی نه‌وت و ئاو ده‌كات.
دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، یاسین شه‌ریف حه‌جیمی، هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاره‌كانی عێراق له دیمه‌شق گوتی، سبه‌ی سێشه‌ممه، محه‌ممه‌د به‌شیر، سبه‌ی وه‌زیری وزه‌ی سووریا به بانگهێشتێكی فه‌رمی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسی سوورییه‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
یاسین شه‌ریف حه‌جیمی گوتووشیه‌تی، محه‌ممه‌د به‌شیر له‌گه‌ڵ عه‌ون دیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی ئاوه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پلان و لێكتێگه‌یشتنێك تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به كه‌می ئاو و دابه‌زینی ئاستی ئاوی به‌ردراوه له ڕووباری فورات له 500 مه‌تر دووجا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا بۆ 300 مه‌تر دووجا.
شه‌ممه، 9ـی ئابی 2025، محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا بە کەناڵی 'ئەخباریەی سووریا'ـی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتییەی کە کێڵگەی نەوتی کەرکووک بە بەندەری بانیاسەوە دەبەستێتەوە، بە ئامانجی گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی حمس و بانیاس، یان بۆ هەناردەکردنەوەی ڕاستەوخۆ.
گوتیشی: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرانسەری سووریا دەگاتە نێوان 8 بۆ 10 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ئەمەش زیادبوونێکە کە وڵاتەکەی دەیان ساڵە بە خۆیەوە نەیبینیوە.