دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد كه منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان له دیاله كوشتبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان له پارێزگای دیاله ده‌ستگیر كردووه.
دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان له پارێزگای دیاله ده‌ستگیر كردووه، كه ژن و مێردن و منداڵه‌كه‌یان به‌خێو كردووه و دوای كوشتنی منداڵه‌كه‌ش به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاتوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، به بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، شه‌وی 10ـی ئاب، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌یان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر كردووه و بە پێی تایبەتمەندی کەیسەکە، دوای لێکۆڵینەوە به پێی مادده‌ی 405ـی یاسای سزادانی عێراقی، هەردوو تۆمەتباره‌كه ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.