فوئاد حوسێن: عێراق و ئێران وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆببنه‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات كه عێراق، ئێران و وڵاتانی كه‌نداو له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خۆ بگرێت.
دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبووه‌وه و به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش، هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان ده‌روازه‌ی شه‌لامجه و به‌سره و ئاڵنگارییه‌كان به‌رده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، هه‌ردوولا له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی هێڵی ستراتیجی به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خوسره‌وی له ئێران و خانه‌قین و دواتر به‌غدایان كردووه، به‌تایبه‌ت به زیاتر په‌ره‌پێدان و چالاكردنی ئابووری و گه‌شتیاریی ئایینی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فوئاد حوسێن پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كردووه كه عێراق، ئێران و وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو به داڕشته‌ی (6 + 2) له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خۆ بگرێت.