پیلۆسی: قەرزەكانی ترەمپ پرسێكی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكایە

ماوەی 10 ساڵ دەبێت ترەمپ باجی بە حكومەت نەداوە

K24- ھەولێر:

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، قەرزەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، كە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز باسیكردووە، یەكێكە لە پرسەكانی ئاسایشی نەتەوەیی.

پیلۆسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ MSNBC  گوتی: جەماوەر و خەڵكی ئەمەریكا شایانی ئەوەن بزانن ترەمپ قەرزاری كێیە و پارەی كێی لە لایە.

گوتیشی: روون نەبووەتەوە، كێ قەرەزەكانی داوە و ئایە پەیوەستە بە وڵاتانی جیاجیا.. كە لەوانەیە دەسەڵات و ھەژموونیان لە سەر سەرۆك كۆمار ھەبێت. "ئەمە بۆ من مەسەلەیەكی ئاسایشی نەتەوەییە".

ئاژانسی رۆیته‌رز لەزاری ترەمپی گواستووەتەوە و لە وڵامدانەوەی ئەو راپۆرتەدا گوتویەتی: "ھەواڵی درۆن".

رۆژنامەكە پێشتر لە راپۆرتێكدا ئاماژەیكردووە، ترەمپ لە ساڵی 2016  و 2017 تەنھا 750 دۆلاری لەو باجەی لە سەریەتی داویەتە حكومەت و ماوەی 10 ساڵ دەبێت ترەمپ باجی بە حكومەت نەداوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

Fly Erbil Advertisment