ماروێڵ باوسەر: بە قسەکانی ترەمپ توشی شۆک بووین

سەرۆکی شارەوانی واشنتن دی سی، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە رێژەی تاوان لەشارەکە دەداتەوە و و قسەکانی بە نادروست وەسفکرد. 

ماروێڵ باوسەر، سەرۆکی شارەوانی واشنتن دی سی ڕایگەیاند: رێژەی تاوان لەناو واشنتن دی سی لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا کەمترینە، بەڵام بەقسەکانی ترەمپ توشی شۆک بوون، کە دەڵێت "واشنتن لە بەغدا خراپترە" لە رووی تاوانەوە.

ماروێڵ باوسەر ئاماژەی بەوە کرد، رێژەی ئەنجامدانی تاوان لەناو واشنتن دی سی نەوەک بەراورد بەساڵی 2023 ، بەڵکو بەراورد بەساڵی 2019ش تەواو دابەزیووە، گوتی:  دەتوانم بڵێم بەدرێژایی 30 ساڵی رابردوودا، ڕێژەی تاوان لەناو شارەکەمان وەکو ئێستا دانەبەزیووە، گوتیشی:  کەسانی وەکو دۆناڵد ترەمپ هەندێک قسە و قسەڵۆک سەبارەت بە دۆخی واشنتن بڵاودەکەنەوە، بەڕاستی ئێمە توشی شۆک بووین پێی.