ناتانیاهۆ: ئامانجمان سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیە لە شەڕی غەززە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردەوە شەڕی غەززە کۆتایی هاتبێت و جەختی کردەوە حکوومەت بە شێوەیەکی زۆر پشتگیری لە پلانەکەی دەکات، بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە لە کەرتی غەززە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ i24NEWS، ناتانیاهۆ گوتی: "ئامانجمان کۆتاییهێنان بە شەڕ و شکستپێهێنانی دوژمنان و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی هەموو بارمتە زیندووەکان و مردووەکان، وەک بەشێک لە یەک گرێبەستی کۆتایی دەمێنێتەوە".

جەختیشی کردەوە، لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتن ئەوان ئێمەیان فریوداوە، من هەموویانم دەوێت".

سەبارەت بە گرژی لەگەڵ سەرکردایەتی سەربازی، ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، گفتوگۆکان "شەرعی و پێویستن"، بەڵام هەرکات بڕیارەکان درا، جێبەجێ دەکرێن.

ناتانیاهۆ داوای کرد ڕێگە بە خەڵکی مەدەنی غەززە بدرێت بچنە دەرەوە، ڕەوشەکەی بەراورد کرد بە جموجۆڵی دانیشتوانی سووریا و ئۆکرانیا و ئەفغانستان و پرسیاری ئەوەی کرد "بۆچی دەبێت غەززە بە داخراوی بمێنێتەوە؟" ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی قبوڵیان بکات. 

ناتانیاهۆ لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و وەستاندنی ئەو زیانە دیپلۆماسییانەی ڕۆژانەی کرد کە وێنە و تۆمەتەکان لە دەرەوەی وڵات دەیگەیەنن و گوتیشی: نە دواخستن، نە شانازی، نە چاوەڕوانی، پێویستمان بە کردەوەی یەکلاکەرەوەیە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment