سەرۆکی شارەوانی هەولێر زانیاری له‌باره‌ی قۆناغی سێیه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ئاشكرا ده‌كات

ئێستا تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كار له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: تیمه‌كانمان ته‌نانه‌ت له كاته‌كانی پشووشدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا قۆناغی سێیه‌میش ڕابگه‌یه‌نین و زه‌وییه‌كانیش به‌پێی ماسته‌رپلان ده‌بێت و ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕیگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، ئه‌ندازیار كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێردا له قۆناغی یه‌كه‌م و قۆناغی دووه‌مدا زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌شكراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌باره‌ی واده‌ی قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ڵێت: له ئێستادا تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی، له كاتی ده‌وامی ئاسایی و دوای ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووشدا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قۆناغی سێیه‌میش ده‌ستپێبكات.
له هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، زه‌وی له سنووری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له سنووری سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا. سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی قۆناغی سێیه‌میش، كارزان هادی دەشڵێت: شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ماسته‌رپلانه و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێردا كرا كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌ندام بوون، له ماسته‌رپلانی هه‌مواركراودا ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك بۆ نیشته‌جێبوون دیاریكراوه. بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه زه‌وییه‌كان زه‌وی زۆر باشن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش گه‌یاندنی شاری هه‌ولێره به زێی گه‌وره.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر دڵنیاییش ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و ڕاشیگەیەند، به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكوو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی وه‌رده‌گرن.