میری كوه‌یت كۆچی دواییكرد
له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، هه‌واڵی كۆچی دوایی میری وڵاته‌كه‌ی، سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباح راگه‌یاند.
میر سوباح له 16ی حوزه‌یرانی 1929 له‌دایكبووه. پێنجه‌م میری دوای سه‌ربه‌خۆیی كوه‌یت بووه، كه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست. یه‌كه‌م وه‌زیری راگه‌یاندن و دووه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بووه. بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه.
له شه‌ڕی سه‌دام حوسێن له دژی وڵاته‌كه‌ی له 1990دا میر سوباح وه‌زیری كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو، توانی جیهان قایل بكات پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن له دژی عێراق. له 29ی كانوونی دووه‌می 2006ه‌وه بووه‌ته میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و دوای سه‌عد عه‌بدوڵڵا سالم سوباح ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
له دیارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان بووه بۆ ناو كاروباری ده‌وڵه‌ت و له 9ی ئه‌یلوولی 2014شدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان میری كوه‌یتی وه‌ك سه‌ركرده‌ی كاره مرۆییه‌كان ناساند و كوهیتیشی وه‌ك سه‌نته‌ری كاری مرۆیی وه‌سفكرد.