پرسهنامهیهك له سهرۆکی ههرێمی کوردستانهوه
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی جێنشینی دەوڵەتی كوەیت كرد

K24 – ھەولێر:
بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ "صباح احمد الجابر الصباحی"، میری دەوڵەتی کوەیت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی جێنشینی دەوڵەتی كوەیت كرد، ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە:
بەڕێز شێخ "نهواف احمد الجابر الصباح"، میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت،
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ "صباح احمد الجابر الصباح"ـی، میری دەوڵەتی کوەیتم پێگەیشت، بە ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشیی دۆستانە لە جەنابتان دهكهم و لە رێگەی ئێوەشەوە لە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم گەلی کوەیتی برا دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشت شادی بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلی کوەیتیش هەر بەردەوام بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
29/9/2020