وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا: دەیڤد لامی بێ مۆڵەت ڕاوی ماسی کردووە

دەیڤد لامی و جەی دی ڤانس لە کاتی ڕاوەماسیدا
دەیڤد لامی و جەی دی ڤانس لە کاتی ڕاوەماسیدا

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، خۆی ڕادەستی دەستەی پاراستنی ژینگە کردووە، دوای ئەوەی بەبێ مۆڵەت لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، چووە بۆ ڕاوکردن لە یەکێک لە حەوزەکانی ماسیی شەبووت (کارپ).

لامی، کە لە ڕاوکردنەکەدا لە هاوینەهەواری گوندی "چیڤنینگ" لە پارێزگای کێنت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لەندەن، نەیتوانی هیچ ماسییەک ڕاو بکات، سەرباری ئەوەش هیچ مۆڵەتێکی بۆ ڕاوکردنی ماسیی نەبوو.

گوتەبێژێک وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گوتی: "وەزیری دەرەوە نامەیەکی ئاراستەی ئاژانسی ژینگە کردووە سەبارەت بە هەڵەیەکی کارگێڕی خۆی، بەوەی بێ بوونی مۆڵەتی پێویست، ڕاوەماسی لە دەریاچەیەکی تایبەتدا کردووە، دەشڵێت: ڕاوەماسییەکە بەشێک بووە لە دیدارێکی دیپلۆماسی لە 'چیڤنینگ هاوس'."

لە کاتی سەردانەکەدا، جەی دی ڤانس کە لەگەڵ خێزانەکەی لە بەریتانیا کاتیان بەسەر دەبرد، گوتی: "هەموو منداڵەکانم ماسییان ڕاو کرد، بەڵام وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرکەوتوو نەبوو لە ڕاوکردنی ماسیدا.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا  ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزیر لامی "نامەیەکی بۆ ئاژانسی ژینگە نووسیوە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە لە هەڵەکە، ڕوونیکردووەتەوە کە چۆن هەڵەکەشی ڕاستکردووەتەوە، هەروەها سوپاسی کردوون بۆ هەوڵەکانیان لە پاراستنی ناوچەکانی ماسیگرتن لە بەریتانیا."

بەمەش، لامی سزای دارایی بە 2500 پاوەندی ئیستەرلینی دەدرێت کە دەکاتە (3394 دۆلار)، دوای ئەوەی دانی بەوەدانا کە مۆڵەتی پێویستی نەبووە بۆ ڕاوکردنی ماسی.

دوای بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە لە چیڤنینگ، جەی دی ڤانس لە ناوچەکانی گوندی کۆتسۆڵدز لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، کە دانیشتووانی ناوچەکە ئاهەنگێکیان بەناونیشانی "ڤانس، بەخێرنەهاتی" ڕێکخست وەک ناڕەزایەتییەک دژی سەردانەکەی لامی و ڕێکارە ئەمنییە توندەکانی پەیوەست بە سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە.