پۆلیسی تورکیا 40 کارمەندی شارەوانی ئیستانبوڵی دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا
پۆلیسی تورکیا

وەک میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ  هەینی، 15ـی ئابی 2025، لە ئۆپەراسیۆنێکدا،  40 کەسی لە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکرد کە بە بنکەیەکی سەرەکی "پارتی گەلی کۆماری" ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت، لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بایئۆغلۆ و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی. 

ئەم هەڵمەتە نوێیەی دەستگیرکردنیئەندامانی شارەوانی ئیستانبوڵ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە تۆمەتی "گەندەڵی" لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دەستگیرکردندایە کە ماوەی چەند مانگێکە "پارتی گەلی کۆماری" دەکاتە ئامانج، کە دیارترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ، کە بە دیارترین ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت، لە مانگی ئازاردا دەستگیرکرا و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

دەستگیرکردنەکەی شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی فراوانی لە وڵاتەکەدا لێکەوتەوە لە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا نەبینراوە.

لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە، 9 سەرۆک شارەوانی لە کۆی 26 سەرۆکدا کە سەر بە پارتی گەلی کۆمارین، لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون، زۆربەی تۆمەتەکان پەیوەندییان بە گەندەڵییەوە هەیە، تۆمەتگەلێک کە ئەوان ڕەتی دەکەنەوە.

چاودێران پێیان وایە، حکوومەت هەوڵی لاوازکردنی پارتی گەلی کۆماری دەدات، کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی بەهاری ساڵی 2024 دا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئۆپەراسیۆنەش، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەکاتێکدا پرۆسەی ئاشتی بەڕێوەدەچێت، ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردن بەردەوامن، ئەوەش زیان بە پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا دەگەیەنێت.