سوید..چەکدارێک دەستڕێژی لە نوێژخوێنانی مزگەوتێک کرد

پۆلیسی سوید
پۆلیسی سوید

ئەو کاتەی نوێژخوێنانی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆ  نوێژی هەینییان دەکرد، چەکدارێک دەستڕێژی لێکردن و دوو نوێژخوێنی بریندار کرد.

هەینی 15ـی ئابی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: چەکدارێک دەستڕێژی لە نوێژخوێنانی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوید کردووە و چەند کەسێکی  بریندارکردووە، میدیای سویدیش دەڵێت: دوو کەس لەکاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆ، لە هێرشیکی چەکداریدا برینداربوون.

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە نزیک مزگەوتەکە بۆ ئەوەی بریندارەکان بگوازنەوە نەخۆشخانە.

پۆلیس داوای لە هاووڵاتییان کرد، لە ناوچەکانی نزیک لە مزگەوتەکە دوور بکەنەوە، چونکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

ڕادیۆی ناوخۆی سویسرا بڵاوی کردەوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە لەبارەی ڕووداوەکە، پێی وایە ڕووداوەکە، نیشانەی هەڵکشانی توندوتیژیە لە وڵاتەکە، بۆیە پڕ مەترسییە.

پۆلیسیش ڕایگەیاند: زەنگی ئاگەدارکردنەوەیان بۆ هاووڵاتییان لێداوە بۆ ئەوەی لە ناوچەکە دوورکەونەوە.