میسان.. له شه‌ڕێكی عه‌شایه‌ریدا كه‌سێك بریندار بووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له كۆنترۆڵكردنی ده‌سته‌وسانن

حكوومه‌تی عێراق دوای زیاتر له دوو ده‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه چه‌ك له ده‌ستی گرووپه میلیشیا و عه‌شایه‌ره‌كان ده‌ربهێنێت و دۆخی ئه‌منی له وڵات كۆنترۆڵ بكات؛ عه‌شایه‌ره‌كان له ناوه‌ڕاست و خوارووی ئه‌و وڵاته، چه‌كیان به ده‌سته‌وه‌یه و هه‌ر كات بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بیانه‌وێت، به‌كاری ده‌هێنن و گوێ به ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناده‌ن، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جار، ڕووبه‌ڕووشیان ده‌بنه‌وه.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، سه‌رچاوه میدیاییه‌كان چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا نیشانی ده‌دات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری له میسان، بووه‌ته هۆی تێكچوونی ئاسایشی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه و مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه عه‌شایه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، له باشووری میسان بووه و تێیدا چه‌كی مامناوه‌ند به‌كار هاتووه و تا ئێستا برینداربوونی كه‌سێك زانراوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه‌ن، به‌ڵام تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، نه‌یانتوانیوه شه‌ڕه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و هیچ ڕێكارێك بگرنه‌به‌ر.