هیومان ڕایتس وۆچ: نه‌خێر بۆ به 'ئه‌هریمه‌نكردن'ـی به‌هائییه‌كان له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ سه‌ركۆنه‌ی بڕیارێكی دادگای قه‌ته‌ر ده‌كات به سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی ڕووحانی پێكهاته‌ی به‌هائی له‌م وڵاته‌دا و به پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافه مه‌ده‌نییه‌كانی هاووڵاتیبوون ناوی ده‌بات.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، مایكڵ بیگ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ به توندی سه‌ركۆنه‌ی بڕیاری دادگای قه‌ته‌ری كرد، كه سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕیمی ڕووحانی، سه‌رۆكی ناوه‌ندیی ڕووحانی به‌هائییه‌كانی قه‌ته‌ردا سه‌پاند.
مایكڵ بیگ له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕیمی ڕووحانی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، بێویژدانانه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه له دژی ناسنامه‌ی ئایینی و چالاكییه‌كانی پێكهاته‌ی به‌هائی له قه‌ته‌ر و پێشێلكردنی ئاشكرای مافه‌كانی هاووڵاتیبوونه له‌و وڵاته‌دا.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر، ڕیمی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه بنه‌ما و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له میانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ته‌ری به‌كار هێناوه.
مایكڵ بیگ و هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی به‌هائییه‌كانی جیهان ڕایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر ڕاهاتوون به‌هائییه‌كان به‌رده‌وام به ئه‌هریمه‌ن بكه‌ن و له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته ناشرینیان بكه‌ن و خه‌ڵكیان له دژ هان بده‌ن و ڕقیان لێ ببنه‌وه.