ئێران..لە هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا
لەڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و چەند چەکدارێکدا، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، لەپارێزگای سیستانی بلوچستان، هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ چەند چەکدارێک ڕووبەڕووبوونەتەوە، سەرباری کوشتنی پۆلیسێک و بریندرابوونی پۆلیسێکی دیکە، چەند چەکدارێکی گرووپە هێرشکارەکە برینداربوون، بە گوتی پۆلیسی پارێزگاکە، هێرشکارەکان بە برینداری هەڵاتوون و پۆلیس ئێستا بەدوایاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لەزووترین کاتدا دەستگیریان بکات.
پۆلیسی بلوچستان بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، گرووپە چەکدارەکەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، گرووپێکی سوننی توندڕەوی بازرگانی ماددەی هۆشبەرن.
پارێزگای بلوچستان هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان، یەک لە پارێزگا هەرە هەژارنشینەکانی ئێرانە، زۆرینەی دانیشتووانی لە پێکهاتەی بلۆچی سونین، لەو ناوچەیەدا، گرووپی(سوپای دادپەروەری) جیهادی سوننی هەن کە پەیوەستن بە پاکستانەوە.
هەفتەی ڕابردووش، ئەم گرووپە لە هەمان پارێزگادا هێرشێکی کردە سەر پۆلیس و یەکێکیانی کوشت.