سەرۆکی هەنگاریا: ئێستا جیهان لەوپەڕی ئارامیدایە
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، پێشوازی لە بەیەکگەیشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیای لە ئالاسکا کرد.
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کە هاوپەیمانی ڕووسیایە، لە (ئێکس) پەیامێکی لەبارەی لوتکەی ئالاسکا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: چەند ساڵێکە دوو هێزی خاوەن چەکی ئەتۆمی پەیوەندییەکانیان زۆر خراپ بوون، پەیامی دژ بە یەکتریان بڵاو دەکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ئاماژە بەوە دەکات، هەمو گرژی و ئاڵۆزییەک کۆتایی پێهات، ئەمڕۆ جیهان لە دوێنێ زۆر ئارامترە.
هەینی 15ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ پوتن سەبارەت بە پرسگەلێک دانوستانم کرد، لەوانە ناتۆ و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پرسی خاک، گوتیشی: پێموایە زۆر نزیک بووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.
هەر لە گوتەکانی بۆ فۆکس نیوز، سەرۆکی ئەمەریکا ئامۆژگاری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کرد، کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بێنێت و ڕێککەوتن بکات.