شەش ئەندامی خێزانێک کوژران

غەززە
غەززە

لە ئەنجامی بۆردومانێکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاست و باشووری غەززە، 8 کەس گیانیان لەدەستدا کە 6 کەسیان ئەندامی هەمان خێزان بوون.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی عەودە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە کەمپی بەریج لە ناوەڕاستی غەززە، نەخۆشخانەکەیان 6 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە کە 4یان منداڵن.

هەروەها لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دڕۆنیی بۆ سەر کەمپێکی پەنابەران لە باکووری خانیونس، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی یوسف موعتەسەم و هاوسەرەکەی سەجە غەسسان، گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاماری ڕۆژی 15ی ئاب، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەکەرتی غەززە کە حەماس سەرپەرشتی دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکان بە باوەڕپێکراوی دەزانن، ژمارەی گیانلەدەستدان لە دەستپێکی شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل گەیشتووەتە 61827 کەس.