چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک: حه‌ماس به دوایین پێشنیازیی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژە ڕازی بووه

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به دوایین پێشنیازیی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ڕازی بووه و نێوه‌ندگیره‌كانیشی له‌م باره‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 16ـی ئابی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان گوتووه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به دوایین پێشنیازیی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ڕازی بووه و هه‌ر یه‌ك له میسر و قه‌ته‌ریشیان له‌م باره‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتووشیانه، خه‌لیل حه‌ییه، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حه‌ماس به میسر و قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاندووه، ئاماده‌ن دوایین پێشنیازیی هه‌مواركراو له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كان په‌سند بكات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به دووباره جێگیربوون و دابه‌شبوونی هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و ئازادكردنی 10 بارمته‌ی به‌رانبه‌ر به ئازادكردنی سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی له‌خۆ گرتووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حه‌ماس ئێستا تۆپه‌كه‌ی خستووه‌ته گۆڕه‌پانی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه هه‌مواركراوه په‌سند بكات، به‌تایبه‌تی كه پێشتر به‌ر له‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا بكات، له سه‌ری ڕازی بووبوو.
پێنجشەممە، 24 تەممووزی 2025، بزووتنەوەی حەماس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلێگرام، ڕایگەیاند: پێشنیازیی خۆی بۆ ئاگربەستی 60 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، داوەتە نێوەندگیرەکان.
دوو لە سەرچاوەکانی ئاگادار لە گفتوگۆکانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بە میدیاکانیان گوتبوو، حەماس گۆڕانکاریی لە پێشنیازەکان کردووە و داوای گررەنتی ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە، هەر ئەو پێشنیازەش نێردراوە بۆ لایەنی ئیسرائیلی.
سەرچاوەکان ئاماژەیان به‌وه كردبوو، پێشنیازەکەی حەماس پەیوەستە بە ڕێگەدان بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و وەستانی شەڕ بە یەکجاری. بەرپرسێکی فەڵەستینیش ئاشکرای كردبوو، ئەم پێشنیازەی حەماس تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دانیشتووان نشین و ڕێگەی سەڵاحەددین لەنێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە، بکشێنەوە، لەگەڵ کشانەوەی بە دووری 800 مەتر لە تەواوی ناوچەکانی سنوور لە باکووری کەرتی غەززە.
هاوکات حەماس داوای ئازادکردنی ئەو دیلانەی لە ئیسرائیل کردووە کە بڕیاری بەندکردنی هەمیشەییان بۆ دەرکراوە، لە بەرانبەر ئازادکردنی هەر بارمتەیەک.
سەرچاوەیەکی نزیک لە دانووستانەکان ئاشکرای کردووە، ئاگربەستی غەززە نزیک بووەتەوە و لە کاتەکانی کۆتاییدایە بۆ جێبەجێکردن، بە ئەگەری زانی ڕاژانی داهاتوو ڕێککەوتن بکرێت، دەڵێت: حەماس ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەو پێشنیازە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆی نێردراوە.