ڕوانگەی سووری: ژماره‌ی قوربانییانی سوه‌یدا گه‌یشته 1677 كه‌س

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ به‌ڵگه‌ی نوێ له باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی پارێزگای سوه‌یدا ئاشكرا ده‌كات، كه ده‌یسه‌لمێنێت 23 كه‌سی له پارێزگاكه كوژراون.
شەممە، 16ـی ئابی 2025، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوه‌یدا لە باشووری سووریا له 13ـی ته‌ممووزه‌وه تاوه‌كوو 20ـی هه‌مان مانگ، هەزار و 677 کەس بووه، كه 452ـیان به ئاشكرا له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە سێدارە دراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا 43ـیان ئافره‌ت و 14ـیشان منداڵ و پیر بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ژمارەی کوژراوان لە بەیانی یەکشەممە 13ـی تەممووزەوە لە ئەنجامی پێکدادانەکان و لەسێدارەدان و بۆردومانی ئیسرائیل، گەیشتووه‌ته هەزار و 677 کەس و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش دابه‌ش كراون.
-725 كه‌سیان دانیشتووانی سوه‌یدا بوون، كه 167ـیان كه‌سانی سڤیل و 21 منداڵ و 57 ئافره‌تن.
-477 كه‌س، سه‌ر به وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی بوونه و 40 کەسیان ئەندامی هۆزەکان و یه‌كێكیشیان چەکدارێکی لوبنانی بووه
-20 کارمەندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژران.
- بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری، 3 کەس کوژراون کە ئافره‌تێك و دوو کەسی نەناسراون.
- لە ئەنجامی پێکدادانەکانی سوه‌یدادا، دوو میدیاكار کوژراون.