ناتانیاهۆ، بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەستی غەززە مەرجی هەیە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، مەرجی خۆی بۆ ڕازیبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ئاشکرا کرد و گوتی: ئەگەر هەموو بارمەتەکان ئازاد بکرێن و حەماس چەک دابنێت، بە ڕێککەوتنەکە ڕازی دەبین.

شەممە 16ـی ئابی 2025، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕاگەیەنراوێکدا مەرجەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بۆ ڕازیبوونی بە ئاگربەستی غەززە بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ناتانیاهۆ چەند مەرجێکی هەیە بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەست لەوانە؛ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، حەماس چەک دابنێت، دەسەڵاتێکی کاتیی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێکبهێنرێت.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو دەسەڵاتە کاتییەی کە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێکدەهێنرێت، نابێت هیچ ئەندامێکی حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستینی تێدا بێت.

هەر ئەمڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان گوتووه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ دوایین پێشنیازیی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕازی بووه‌ و هه‌ر یه‌ك له‌ میسر و قه‌ته‌ریشیان له‌م باره‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ گوتووشیانه‌، خه‌لیل حه‌ییه‌، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حه‌ماس به‌ میسر و قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ن دوایین پێشنیازیی هه‌مواركراو له‌ لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كان په‌سند بكات، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ دووباره‌ جێگیربوون و دابه‌شبوونی هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئازادكردنی 10 بارمته‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ئازادكردنی سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی له‌خۆ گرتووه‌. 

بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەوەی ڕاگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنێک ڕازی نابێت کە تەنیا بەشێک لە بارمتەکان ئازاد بکرێن.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment