زانایان هۆشداریی لە وشکبوونی نزیکەی 20%ـی زۆنگاوەکانی جیهان دەدەن

زانایانی زانکۆی 'تۆمسک'ـی ڕووسیا هۆشدارییان دا کە نزیکەی 20%ـی زۆنگاوەکانی جیهان تا ساڵی 2050 بەهۆی زیادبوون و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە ئەگەری لەناوچوونیان هەیە.

یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، دکتۆر ئیرینا ڤۆڵکۆڤا، پرۆفیسۆری یاریدەدەری بایۆلۆجی لە زانکۆی تۆمسک، ڕایگەیاند، زۆنگاوەکان ڕۆڵێکی تایبەت دەگێڕن لە ڕێکخستنی کەشوهەوا، چونکە توانای کۆکردنەوەی کاربۆنیان هەیە و تاکە شوێنی سروشتە کە بەردەوام کەشوهەوای جیهان سارد دەکاتەوە.

دەشلێت:  بەهۆی زیادبوون و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە، ئەگەری لەناوچوونی نزیکەی 20%ـی زۆنگاوەکانی جیهان تا ساڵی 2050 هەیە.

هەروەها شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاراستنی زۆنگاوەکان جگە لەوەی کە پێویستییەکی ژینگەییە، پێویستییەکی ئابووریشە. نەمانی ئەو زۆنگاوانە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و دابەزینی یەدەگی ئاوی شیرین و زیادبوونی لافاوە کارەساتبارەکان.

هەروەها بەپێی دوایین ڕاپۆرت کە لەلایەن 'ڕێککەوتننامەی ڕامسەر' دەرچووە، کە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستانی زۆنگاوەکان، دەڵێت: مرۆڤایەتی لە ساڵی 1970ەوە، نزیکەی 22%ـی زۆنگاوەکانی لەدەستداوە، کە یەکسانە بە 411 ملیۆن هێکتار.

زانایان نیگەرانن لەم هۆشداریی و بڵاوبوونەوەی داتایانە، چونکە ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی کە زۆنگاوەکان دەیگێڕن لە سەقامگیرکردنی کەشوهەوا، سەرچاوەیەکی گرنگە.

زۆنگاوەکان بریتین پێکدێت لە دەریاچە، ڕووبار و کۆگا دەستکردەکانی ئاو، هەروەها ناوچە کەنارییەکانی دەریا. نزیکەی 6%ی ڕووبەری زەوی لە زۆنگاوەکان پێکدێت.

ئەم زۆنگاوانە ئاوی پاک دابین دەکەن، ناوچەکان لە لافاو دەپارێزن، پشتگیری کشتوکاڵ دەکەن و کاربۆن کۆدەکاتەوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە، بە ڕێژەیەکی خێراتر لەناو دەچن.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment