سوپای پاسداران: لە سیستان و بەلوجستان 6 چەکدار کوژران

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند، لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان 6 چەکدار کوژران و دەست بەسەر 25 کیلۆگرام تەقەمەنیدا گیرا.

یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند "لە درێژەی مانۆرە سەربازییەکەی سوپا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، چەند بنکەیەکی نهێنیی گرووپێکی چەکدار، لە باکوور و باشووری پارێزگاکە تێکشکێندراون و لە ئەنجامدا 6 چەکدار کوژران و ژمارەیەکی دیکەشیان دەستگیر کران."

 لە ڕاگەیەنراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە "لەم ئۆپەراسیۆنانەدا و لە کاتی پاککردنەوەی بنکەیەکی نهێنیی چەکداران لە شاری چابەهار، دەست بەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی، بۆمبی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە، چەکمە، ڕیمۆت کۆنترۆڵ، فتیلەی تەقاندنەوە، بێتەل و کەلوپەلی سەربازیدا گیرا."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment