"تره‌مپ، جۆ بایدن و كریس واڵاس -ی پێكه‌وه لوولكرد"
ئه‌نجامی راپرسی دوای دیبه‌یته‌كه، هه‌مان ئه‌نجامی دیبه‌یتی نێوان تره‌مپ و هیلارییه

K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كه خۆرهه‌ڵات، له مامۆستا ساره وێتنی-م پرسی ئه‌وه چی بوو ئه‌مشه‌و روویدا؟ ئه‌و وه‌ك كه‌سێكی كۆماری وتی: "لوولكردنی جۆ و كریس بوو پێكه‌وه".
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی دیبه‌یته‌كه‌ی شه‌وی 29ی سێبتێمبه‌ر، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كه‌سێكی هێرشبه‌ر به‌رامبه‌ر جۆ بایدن ده‌ركه‌وت و وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پاشه‌كشه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات.
تره‌مپ هه‌ریه‌ك له بایدن و كریس واڵاس به‌رێوه‌به‌ری دیبه‌یته‌كه‌ی پێچایه‌وه به درێژایی شه‌و، كه به پێچه‌وانه‌وه ئامانجی دروستكردنی كێبڕكێیه‌كی باش نه‌بوو. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاری له‌سه‌ر كه‌موكورتی و تێكدانی مه‌زاجی بایدن ده‌كرد بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌جێندا و تێڕوانینێكی خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ تێرمی دووه‌می له كۆشكی سپی.
ته‌نانه‌ت كریس واڵاس هه‌موو فۆكسی چووه سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی له هێڵی سه‌ره‌كی لانه‌دات كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بیرچێته‌وه كه ده‌یه‌وێت. ئه‌گه‌ر به مێژووی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كانی كۆشكی سپی-دا بچینه‌وه، كاتێك رۆژنامه‌نووسێك ده‌یه‌وێت پرسیاری لێبكات به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه، رۆژنامه‌نووسه‌كه بیری ده‌چێته‌وه داوای چی كردووه.
تره‌مپ وای له بایدن كردبوو زۆربه‌ی كات بایدن رووی له‌كامێره‌كه بوو وه‌ك له تره‌مپ كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌ته‌كێتی دیبه‌یته.
به‌ڵام له‌ناو ئه‌م فه‌وزایه‌دا كه‌مپینی هه‌ردوو كاندیده خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن.
كه‌مپینی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن ئه‌مڕۆ 30ی سێبتێمبه‌ر رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆماركردووه، سه‌عاتێك دوای دیبه‌یته‌كه واته 10ی شه‌و بۆ 11 شه‌و (3 ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار) یان پێبه‌خشراوه له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیانه‌وه.
به‌پێی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا (كیت بیدینجفیلد) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و په‌یوه‌ندییه‌كانی جۆ بایدن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له دوو دیبه‌یته‌كه‌ی دیكه.
ئه‌م وه‌ڵامه دوای پرسیارێك هات كه ئایا تا ئێستا باوه‌ڕتان وایه كه ئه‌وه ئه‌هێنێت دیبه‌یت له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكه‌ن به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فه‌وزایه‌ی دیبه‌یتی یه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها بیدینجفیلد ده‌ڵێت: "بایدن به باشی ده‌ركه‌وت، ئه‌و راسته‌وخۆ قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كرد". وتیشی: "دیبه‌یتی داهاتوو وه‌ك گۆڕه‌پانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه فرسه‌ت ئه‌دات به ده‌نگده‌ران كه پاڵێوراوێك هه‌ڵبژێرن".
ئه‌و باسی له‌وه‌شكردووه كه گفتوگۆكردن هه‌یه ده‌رباره‌ی شێوه و رێسای میوانه‌كان، وتیشی: "به‌ده‌ر له‌مه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكه‌ین له‌دوای دیبه‌یتی یه‌كه‌م چونكه پێمانوایه وتاردانی بایدن راسته‌وخۆ بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكی به‌هێزتر ده‌ركه‌وت".
دوابه‌دوای دیبه‌یته‌كه سی ئێن ئێن راپرسییه‌كی چاودێرانی سیاسی بڵاوكرده‌وه كه له 10 كه‌س 6 كه‌س بایدن-یان به‌دڵبووه و سه‌ركه‌وتوو تر بووه له دۆناڵد تره‌مپ. له‌كاتێكدا پێش دیبه‌یته‌كه سی ئێن ئێن راپرسییه‌كی كردووه، 56% پێیاتوابووه كه بایدن توانای باشتر ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا 43% پێیانوابووه تره‌مپ باش ئه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌و راپرسیانه‌ی دوای دیبه‌یته‌كه بڵاویانكرده‌وه هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیانه ده‌رچوونه‌ته‌وه كه ساڵی 2016 دوای یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان تره‌مپ و هیلاری كلنتۆن بوون. له‌و راپرسییه‌ی 2016دا 62% به‌شداربووان پێیانوابووه كه هیلاری سه‌ركه‌وتوو بووه و 27% تره‌مپ-یان به سه‌ركه‌وتوو زانیوه. كه‌چی له هه‌ڵبژاردنی 3ی نۆڤێمبه‌ری 2016 تره‌مپ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هیلاریدا.
سی ئێن ئێن خۆشی ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ئه‌م راپرسیانه وه‌ك نمونه‌یه‌كی ده‌نگده‌ری تۆماركراو حیسابی بۆ ده‌كرێت له كاتێكدا نیشانده‌ری رای هه‌موو گه‌لی ئه‌مه‌ریكا نییه، چونكه به‌پێی سی ئێن ئێن ئه‌وانه‌ی زیاتر بینه‌ری دیبه‌یته‌كه‌ن خه‌ڵكی حزبین له‌نێو كه‌سانی حزبیشدا به‌پێی راپرسییه‌كه 40% دیموكراته‌كان بینه‌ری دیبه‌یته‌كه بوون و 25%ی كۆمارییه‌كان.
سه‌عات 9ی شه‌وی 29ی سێپتێمبه‌ر به‌كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و 4ی به‌یانی 30 ی سێپتێمبه‌ر به‌كاتی كوردستان له‌كه‌ناڵی C-SPAN وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌بێ هیچ ناوبڕێكی بازرگانی، یه‌كه‌م دیبه‌یتی نێوان هه‌ردوو پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان (دۆناڵد تره‌مپ) 45مین سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوی دیموكراته‌كان (جۆ یابدن) جێگری 44مین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك تره‌مپ رووبه‌ڕووی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆوه له زانكۆی كیس ویسترن ریزێرف له كلیفلاند-ی ئۆهایۆ. كه بووه كۆتایی یه‌كه‌مین ئاماده‌گی نێوانیان له كۆی سێ دیبه‌ت به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
بڕیاره هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ش له دوو دیبه‌تی تردا له 15ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له میامی و له 22 ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له ناشفیل، رووبه‌ڕووی یه‌كتری ئه‌بنه‌وه.