كاروانێكی ھاوپەیمانان بە مووشەك كرایە ئامانج
ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە

K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، كاروانێكی لۆجستیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مووشەكێك كراوەتە ئامانج لە پارێزگای بابل و ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.
سەرچاوەكە گوتیشی: كاروانێكی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كراوەتە ئامانج بە مووشەكێك و بەر یەكێك لە كۆنتێنەرەكانی كاروانەكە كەوتووە بەبێ ئەوەی بتەقێتەوە لە ناوچەو "الشوملی" لە پارێزگای بابل.
سەرچاوەكە روونیشكردەوە، رووداوەكە زیانێكی ماددی كەمی لێكەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی ھیچ قوربانیەكی گیانیی ھەبێت و كاروانەكە بەردەوام بووە لە سەر ریڕەوی خۆی بەرەو ئاراستە دەستنیشانكراوەكەی خۆی.