حه‌ماس به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاند

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات به‌رپرسانی ئیسرائیل لێدوانی جیاجیان له‌م باره‌وه هه‌یه.
دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه ڕاگه‌یاند.
حه‌ماسی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه به پێشنیازه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ڕازی بوونه و هه‌ڵوێستی خۆیانیان به میسر و قه‌ته‌ر گه‌یاندووه.
دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، میدیاكان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاویان كرده‌وه، شاندی دانوستانكاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕازیبوونی خۆی به پرۆژه پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه به نێوه‌ندگیره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، حه‌ماس دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه نوێیه‌كه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرابوو، به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گه‌یاندووه‌ته‌وه نێوه‌ندگیره‌كان.
سه‌رچاوه‌كان به شێوه‌ی جیا جیا و هاوته‌ریب ئاماژه‌یان به وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس كردبوو، به شێوه‌یه‌ك ئاژانسی (ئه‌كسیوس)ـی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی گواستبوویه‌وه، حه‌ماس وه‌ڵامه ئه‌رێنییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بارمته‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له میسر، ڕاده‌ستی محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كردووه.
پێشنیازه نوێكه هه‌ڵپه‌ساردنی كاتیی كرده سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئاگربه‌ستێكی گشتی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ی حه‌ماس پێی ڕازی بووه، پشت به بیرۆكه‌یه‌كی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت كه پێشنیازی ئاگربه‌ستێكی شه‌ست ڕۆژی و ئازادكردنی بارمته‌كانی به دوو كاروان كردووه.