توێژینه‌وه‌یه‌ك: نزیكه‌ی 90%ـی گەشەپێدەرانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان ژیری ده‌ستكرد به‌كار ده‌هێنن

گووگڵ توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه، تێیدا ڕێژه‌یه‌كی زۆری گەشەپێدەرانی یارییە ڤیدیۆییەکان – ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌كارهێنان، پشت به ژیری ده‌ستكرد ده‌به‌ستن و كارمه‌نده‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن.
گووگڵ توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، 87%ـی گەشەپێدەرانی یارییە ڤیدیۆییەکان – ئه‌لیكترۆنییه‌كان "ئه‌تاری" به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌كارهێنان، پشت به ژیری ده‌ستكرد ده‌به‌ستن.
زۆربەی بەشداربووانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی گووگڵ کە ئه‌مڕۆ دووشەممە ئه‌نجامه‌كانی بڵاو کرایەوە، گوتوویانه، سیسته‌می ژیری ده‌ستكرد یارمەتی ئۆتۆماتیکیکردنی ئەرکە ماندووكه‌ر و دووبارەبووەکان دەدات، ئەمەش ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات زیاتر سەرنجیان لەسەر لایەنە داهێنەرەکان بێت.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌وانه‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان كه دێته به‌رده‌م كه‌رتی پیشه‌سازیی ئه‌و یارییانه، پشت به ژیری ده‌ستكرد ده‌به‌ستن و تێچووه‌كه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا هه‌م كواڵێتیشی تێدایه و كێبه‌ركێی سیسته‌مه كلاسیكییه‌كه‌ی دروستكردنی ئه‌و یارییانه ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه لەلایەن کۆمپانیای گووگڵ و کۆمپانیای بازاڕگه‌ری (هاریس پۆڵ)ـی له کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران و سەرەتای مانگی تەممووزی ئه‌م ساڵدا كراوه‌ته و تێیدا 615ـی گەشەپێدەری یارییە ئه‌لیكترۆنییه‌كان لە ئەمه‌ریکا، کۆریای باشوور، نەرویج، فینلاند و سوید به‌شدارییان تێیدا كردووه نزیکەی 44%ـیان ژیری ده‌ستكرد بەکار دەهێنن بۆ باشکردنی ناوەرۆک و خێرا پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی به‌تایبه‌تی وەک دەق، دەنگ، پرۆگرامسازی و ڤیدیۆ، ئەمەش وایان لێ دەکات سەربەخۆیی خۆیان له كاردا بەکار بهێنن و هه‌ر بڕیارێك به ده‌ستی خۆیان بێت.
گووگڵ له توێژینه‌وه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ساڵی ڕابردوو (2024)، بەرهەمهێنەرانی یارییە ڤیدیۆییەکانی كۆمپانیای هۆلیوود بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە پرسەکانی پەیوەست به ژیری ده‌ستكرد و مووچە، مانیان گرت و ستۆدیۆکانیان داخست و زیاتر لە 10 هەزار کەسیان بێکار بوون.