ئه‌مڕۆ ته‌رمی "بابا شێخ" به رێوڕه‌سمێك به خاك ده‌سپێردرێت
له شارۆچكه‌ی "شێخان" زێد و شوێنی نیشته‌جێبوونی به خاك بسپێردرێت

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، ته‌رمی "خه‌رتۆ حاجی ئیسماعیل" ناسراو به "بابا شێخ"ـی ئێزدییان به رێوڕه‌سمێك له گوندی "بۆزا" زێد و شوێنی نیشته‌جێبوونی به خاك بسپێردرێت.
"بابا شێخ" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و له زنجیره‌ی بنه‌ماڵی "شێخ فه‌خره‌دینی كوردی عه‌دێ"یه و شه‌وی رابردوو، به هۆی گرفتاری به نه‌خۆشیی گورچیله‌وه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
له رووی ئاینییه‌وه، بابا شێخ، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ناو ئاینیی ئێزدیانی هه‌بووه. له (1995)ـه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان بووه و سه‌رپه‌رشتیاری په‌رستگای لالشی كردووه.
دوای كۆچی دوایی "میر ته‌حسین به‌گ" میری ئێزدییان، گۆڕانكاری له پۆستی "بابا شێخ" كرابوو و "میر حازم به‌گ"ـی كوڕی "میر ته‌حسین به‌گ" هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دنیایی و ئاینیی ئێزدییه‌كانی گرته ده‌ست و هاوكات له‌گه‌ڵ میرایه‌تی ئێزدییه‌كاندا كرایه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رووحانی ئاینیی ئێزدییان و "بابا شێخ"ـیش وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و رێبه‌ری ئاینیی ئێزدییان مایه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بابه شێخ گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك و خرابوویه ژێر چاودێری چڕ و دواتر گواسترابووه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
له (1995)ه‌وه "بابا شێخ" رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاینی ئێزدی و له ژیانیدا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و یه‌كه‌م و دووه‌میان كۆچی دواییان كردووه و سێیه‌میان له ژیاندایه.