ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی دا

پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.

شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24ـی لە بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، ڕایگەیاند: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران درا، چەند خولەکێکی کەمە بڕیارەکە دراوە، ئاماژە بەوەکراوە، بە مەرج ئەم بڕیارە دراو، ئەمە لەکاتێکدایە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ سەرۆکی ئەو لێژنەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێکهێناوە کۆبوونەوە.

پەیامنێری کوردستان24، ئەوەی خستەڕوو، شاندی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە پێویستە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

هەروەها تورکیا داوایکردووە، بۆڕیە نەوتییەکانی سنووری کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و دەورووبەری دەکات، بە بۆڕیە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ب لکێندرێت بۆ ئەوەی بگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شڤان جەباری، مەرجەکانی حکوومەتی عێراق ئامانەن:

1-    پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتیەکان پابەند بکات بە بەرهەمهێنانی نەوت و ڕادەستکردنی بە سۆمۆ.

2-    شاندەکەی هەرێم و لیژنە وزاریەکە لە سەر داهاتی نا نەوتی ڕێکبکەون.

3-    120ملیارەکە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.

کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی وەزاریی حکوومەتی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد. 

هاوکات، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ کوردستان24ـی دووپاتکردەوە "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ باسی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان كرا و ئەوەی پەیوەستە بەو بابەتەوە كۆتایی پێھێنراوە و دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنەوەی ھەرێم لە ئانوساتدایە."

لیژنە وەزارییەکەی حکوومەتی عێراق پێکهاتبوو لە:

1. محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان.

2. خالید شوانی، وەزیری داد.

3. بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە.

4. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی.

5. نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا.

6. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی.

شاندی هەرێمی کوردستانیش لەم بەرپرسانە پێکهاتبوو:

1.    ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.

2.    ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

3.    هەشت بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی.

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment