داوا له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كرێت كارتی نیشتمانیی ببه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان داوا له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات ئه‌وانه‌ی كارتی نیشتمانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووره‌كانی خۆیان نه‌بردوو، په‌له بكه‌ن له بردنی، به پێچه‌وانه‌وه كێشه له سیستمی مووچه ده‌بێت.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، هاووڵاتی، جینۆساید و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی كرد ئه‌وانه‌ی كارتی نیشتمانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووره‌كانی خۆیان نه‌بردوو، په‌له بكه‌ن له بردنی، به پێچه‌وانه‌وه كێشه له سیستمی مووچه ده‌بێت و خۆیان له وه‌رنه‌گرتن و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان به‌رپرسیار ده‌بن.