ناتانیاهۆ ماكرۆن به ئاگرخۆشكهری دژایه‌تی جوو تۆمه‌تبار ده‌كات و پاریسیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، به ئاگرخۆشكردنی ڕقه‌به‌ری زیاتر به‌رانبه‌ر به جووه‌كان ناو ده‌بات؛ هاوكات فه‌ره‌نسا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، پێویستمان به‌وه نییه دژایه‌تی و ڕقه‌به‌ری جوو بكه‌ین.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد و ڕایگه‌یاندووه، دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ماكرۆن بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، دژایه‌تی و ڕقه‌به‌ری دژ به جوو له فه‌ره‌نسا زیادی كردووه.
بنیامین ناتانیاهۆ له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، بانگه‌وازه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئاگری ئه‌م دژایه‌تی و ڕقه‌به‌رییه خۆش ده‌كات و ئه‌مه دیپلۆماتیی نییه، به‌ڵكوو له خۆڕازیكردنی حه‌ماس و پاداشتكردنیهتی و هانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پێ‌داگر بێت له ئازادنه‌كردنی بارمته‌كان و هانی ئه‌وانه‌ش ده‌دات كه دژهجوون، شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا پڕ بكه‌ن له دژایه‌تیكردنی جووه‌كان.
هاوكات بنیامین حه‌داد، وه‌زیری سه‌رپه‌رشتیاریی فه‌ره‌نسی بۆ كاروباری ئه‌ورووپایی له وه‌ڵامی ناتانیاهۆدا گوتوویه‌تی، فه‌ره‌نسا پێویستی به وانه‌ی دژایه‌تیكردنی جوو نییه.
بنیامین حه‌داد گوتووشیه‌تی، ناكرێت ناتانیاهۆ بێت و پرسی دژایه‌تی و ڕقه‌به‌ری دژ به جوو كه بووه‌ته ژه‌هری كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپا، بۆ ناوزڕاندنی فه‌ره‌نسا و ده‌سه‌ڵاتدارانی بقۆسێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وان هیچ ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌م ژه‌هره كۆك نه‌بوونه و دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2025، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا له ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.