وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: نزیکەی 300 کەس سوودمەند دەبن لە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا، گیراو و  زیاندانیانی سیاسی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە تاوەکوو 65 ساڵ سوودمەند بن لە هاوکاری مانگانە.

ئەحمەد مام رەسووڵ بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وەزارەتی شەهیدان، ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئابی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا، بە سوومەندبوونی زیندانیانی سیاسی لە وەجبەکانی 9تاوەکوو 15 کە هاوکاری مانگانەیان نییە و بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60ساڵەوە بۆ 65ساڵ سوومەند دەبن.

ئەحمەد مام رەسوڵ، گوتی: لە وەجبەی نۆ تاوەکوو 15 ژمارەیان 20 هەزار و 591 کەسە و ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن ژمارەیان 276 کەسە، ئەو کەسانە هاوکاری مانگانەیان بەهۆی قەیرانی دارییەوە ڕاگیرابوو، بەڵام لەمە و دوا سوودمەند دەبن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هاوکاری مانگانە بۆ رزگاربووانی شاڵای ئەنفاڵ 250 هەزار دینارە و زیندانیانی سیاسی لە 500 هەزار دیناری عێراقییەوە دەستپێ دەکات.

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیاری ژمارە (191)ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 دەرچووە.

 

 

 
Fly Erbil Advertisment