سعوودیه ژماره‌یه‌ك حاجی و عومره‌كاری عێراقی به تۆمه‌تی خراپبه‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ستگیر كردووه

ژماره‌یه‌ك عێراقی كه مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و سوننه‌تی عومره له سعوودیه بوونه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كراون و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌رن؛ هاوكات داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنیان چڕ بكاته‌وه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ڕائید حه‌مدان مالیكی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه و تێیدا چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری كردووه له باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنی 9 عێراقی كه مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و سوننه‌تی عومره له سعوودیه بوونه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كراون و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌رن.
ڕائید حه‌مدان مالیكی پرسیاری له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه، ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه تا چه‌ند ڕاست ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن، ئه‌و 9 عێراقییه، له‌ناو مۆبایله‌كانیاندا بڵاوكراوه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی سعوودیه‌یان تێدا بووه.
