ئه‌سیل نوجه‌یفی: ده‌بێ رۆڵی گرووپه‌كانی حه‌شد سنووردار بكرێت
"گرووپە چەكدارەكان دەیانەوێت ھێرشەكان بگوازنەوە ناوچەكانی دیكە"
K24 - ھەولێر
پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتان باڵیۆزخانه‌كانیان له عێراق به ته‌واوه‌تی داناخه‌ن، به‌ڵكو كاروباره‌كانیان بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر رۆڵی به‌شێكی له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سنووردار نه‌كرێت، ئه‌وا سیستمی سیاسی له عێراق داده‌ڕوخێت.
ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا و سه‌ركرده له به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدان لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتێكی ھەواڵەكانی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وڵاتان بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌كانیان له به‌غدا بده‌ن، ئه‌وا بۆ هه‌ولێر دهیگوازانهوه و كاروباره‌كانیشیان رایی ده‌كه‌ن، و باڵیۆزخانه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی داناخه‌ن و هۆشداری له‌وه ده‌دات، كه ره‌نگه كێشه‌ی عێراق له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
گوتیشی: "حكومەتی عێراق دەتوانێت سنوورێك بۆ حەشدی شەعبی دا‌نێت، بەڵام لەناوخۆی عێراق ھەندێك لایەنی سیاسی پشتیوانی لە حەشدی شەعبی دەكەن و رێگەنادەن سنووری بۆ دابنرێت و بچووك بكرێتەوە و پارێزگاریان لێدەكەن".
راشیگەیاند: "كابینەكانی پشووی حكومەتی عێراق ھەموویان ئەوەیان دەكرد كە ئێران دەیویست، كابینەی ئێستا دەیەوێت كار بكات و گۆڕانكاری بكات، بەڵام دەبێ ھەڵوێستەكانی بەھێزتربێت و پاڵپشتی زیاتری لێ بكرێت".
نوجەیفی، گوتی: "ئەو جۆرە مووشەكانەی ئاراستەی ھەولێر كران، لە دەستی ھەموو ھێزێكی عێراقی دا نییە، دوورھاوێژە و بە ئاسانی دەگاتە ناو ھەولێر، بۆیە پێویستە ھەرێمی كوردستان ھەڵوێستی توندتری ھەبێت و جوڵە بكات، چونكە ئەو گرووپانە دەیانەوێت ھێرشەكانیان لە ناوچە شیعە نشینەكان بۆ ناوچەكانی دیكە بگوازنەوە".