ئیسرائیل: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر حه‌ماس چڕ ده‌كه‌ینه‌وه

گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی ته‌واوی غه‌ززه‌ی ڕاگه‌یاند؛ ده‌شڵێت، زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئیفی دیفرین، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی غه‌ززه له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
ئیفی دیفرین گوتووشیه‌تی، له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چڕ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیشیان زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
هاوكات ییسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل پلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی په‌سند كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 60 هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بانگهێشتی ڕیزه‌كانی سوپا كردووه.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی پێداگری خۆی بۆ داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتبووی، دوای داگیركردنی، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه به هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سپێرن.
بنیامین ناتانیاهۆ جه‌ختیشی كردبووه‌وه، نیازیان وایه كۆنترۆڵی زنجیره‌ی بیابانی بكه‌ن كه درێژییه‌كه‌ی 42 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ده‌شڵێت، مه‌به‌ستیانه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی به درێژایی ئه‌و 42 دروست بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
هەینی 8ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕای دژایەتییکردنی سەرکردایەتیی سەربازیی، ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشنیازیی بنیامین ناتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.