یادی لە دایکبوونی فەرهاد پیرباڵ کرایەوە

لە پارکی شانەدەر لە هەولێر، ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی د. فەرهاد پیرباڵ کۆمەڵێک چالاکی شانۆگەری و تابلۆ و نمایشی کتێبی رێکخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونییەوە، د. فەرهاد پیرباڵ بە کوردستان24ـی گوت: لە ڕۆژی لە دایکبوونم یەک داواکاریم هەیە، ئەرشیڤخانەکەم کە هەمووی ژیانی خۆم لەسەر داناوە و چەندین وڵات گەڕاوم و کۆپی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرجیناڵەکەم  هەیە، شوێنێک بۆ کتێبەکانم بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و خوێنەران سوودی لێ ببینن.

گوتیشی: من موڵکی هەموو کوردستانم و دەمەوێت هەموو کەس سوود لەو کتێبخانەیە وەربگرێت و ببێتە موڵکی گشتیی.

فەرهاد پیرباڵ، لە 20ـی ئابی 1961 لەدایکبووە و خاوەنی91 کتێبی ئەدەبی و هونەری و زانستییە.

 ئەم ناونیشانانەش بەشێکن لە بەرهەمەکانی :

  • ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.
  • سەرچاوەکانی کوردناسی.
  • وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا.
  • ئینجیل لە مێژووى ئەدەبیاتی کوردیدا.
  • دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی.
  • پەتاتەخۆرەکان.
  • پەناهەندەى ژمارە 33333.
  • مولازم تەحسین و شتی تریش.
  • جیاوازی نێوان من و شێت.
  • حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر.
  • حەشیشکێشەکان.
  • سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا.
  • منداڵباز.
  • پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین.
  • ژەنەراڵ شەریف پاشا.
  • عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری.
  • ھوتێل ئەوروپا.
  • ڕێبازە ئەدەبییەکان.
  • نووسەرێکی گێل.
  • حەکایەتەکانی باوکم.
  • قەبرێکی سێگۆشە.
  • کۆمەڵگای مەدەنی.
  • زمانى حەیزەران.
  • باوک (شانۆنامە) .
  • کرۆنۆلۆجیاى کوردستان.
  • گوڵبژێرێک لە شیعرەکانى ژاک پریڤێر.
  • چەند نامەیەکى فەڕەنسی.
  • زێڕی ناو زبڵ.
  • بەیانى باش ئەى غەریبی.ڕەئیس ڕەمەزانەکان.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment