چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی: جووڵه‌ی بازرگانی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به ئه‌نقه‌ست وه‌ستێنراوه

چه‌ند میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی عێراقی ئاماژه به له‌كاركه‌وتن و وه‌ستانی به ئه‌نقه‌ستی جووڵه بازرگانییه‌كان له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێن، مامه‌ڵه گومرگییه‌كان له ده‌روازه‌كه به هه‌مان شێوه به ئه ئه‌نقسه‌ت دوا ده‌خرێن و ڕۆتینه‌كان ئاسته‌نگییان بۆ دروست ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه، 21ـی ئابی 2025، چه‌ند میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی عێراقی بڵاویان كرده‌وه، كاره‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ستی گه‌نده‌ڵی و قاچاخییه‌وه وه‌ستاون و هاتوچۆ له به‌نده‌ره‌كه په‌ك خراوه.
ئه‌و میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجه عێراقییانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مامه‌ڵه‌كان له به‌نده‌ره‌كه به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دوا ده‌خرێن، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییان و بازرگاكانی نیگه‌ران كردووه و ڕۆتینهكانیان له‌سه‌ر قورس كردووه.
له به‌رانبه‌ردا، ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نكۆڵی له‌وه نه‌كردووه، كه كاره‌كان له به‌نده‌ره‌كه به سستی به‌ڕێوه ده‌چن و پاساوهكهیشی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و چاودێریكردنی وردی كه‌لوپه‌له‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌م ڕێكارانهیان یاسایین و كارگێڕین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له قاچخیهتی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ ناو عێراق بگرن.