ئاژانسی هەواڵی سووریا 'سانا' زیادكردنی وه‌شانی زمانی كوردی ڕاگه‌یاند

ئاژانسی هەواڵی سووریا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له سیسته‌م شێوازی كاری میدیاییدا ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی له میانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، بچێته ناو قۆناغێكی نوێ له كاركردندا؛ یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كانیشی بریتییه له زیادكردنی وه‌شانی زمانی كوردی له به‌رنامه و پرۆگرامه جیاجیاكانیدا.
دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024 كه‌وت و سیسته‌مێكی نوێی سیاسی له سووریادا هاته ئارا و ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به ته‌واوی نه‌ما و وڵات ڕووخسارێكی نوێی وه‌رگرت، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنن و ڕه‌خنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵن.
ئاژانسی هەواڵی سووریا، ناسراو به "سانا"، له‌ژێر ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی وڵاته‌كه‌دا، پاكێجێكی گۆڕانگارییه‌كانی له كاره‌كانیدا ڕاگه‌یاند، یه‌كێكیش له گۆڕانكارییه‌كانی بریتییه له زیادكردنی وه‌شانی زمانی كوردی "ڕێنووسی لاتینی"، له پاڵ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی و توركی له به‌رنامه و پرۆگرامه جیاجیاكانیدا.
له‌م باره‌وه، حه‌مزه مسته‌فا، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ڕایگه‌یاندووه، سانا گوزارشت له هه‌موو سووریا ده‌كات، بۆیه ده‌بێت فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ڕه‌نگ بداته‌وه و كۆتایی به به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و ئه‌سه‌د بهێنرێت، كه له ساڵی 1965ـوه ده‌رگای له‌سه‌ر مافی ئه‌وانی دیكه داخستبوو و ئازاد نه‌بوون به زمانی خۆیان زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن و وه‌ربگرن.
هاوكات زیاد مه‌حامید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی هەواڵی سووریا گوتوویه‌تی، سانای سه‌رده‌می به‌عس، گوزارشتی له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریادا نه‌ده‌كرد و په‌خش و به‌رنامه‌كانی له ئاستی شایسته‌یی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بوون.
نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد له‌م باره‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و هه‌ندێكیان پێیان وایه، هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووه بۆ داننان به گه‌لی كورد له سووریا، هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه، هه‌نگاوێكی سیاسییانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا مه‌به‌ستیانه ڕای گشتیی كوردی به‌ده‌ست بهێنن و ده‌یانه‌وێت هه‌ستیاریی شه‌قامی كوردی هێور بكه‌نه‌وه.